له‌یلا سادقی، شاعیر ، چیرۆك نووس و وه‌رگێڕی زمانی ئینگلیزی له 28ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1356ی هه‌تاوی له شاری تاران له دایك بووه. له قۆناغی دواناوه‌ندی له به‌شی ئه‌ده‌ب درێژه‌ی به خوێندن داوه. ساڵی 1374ی له زانسگای«عه‌لامه ته‌باته‌بایی»(قوتابخانه‌ی باڵای وه‌رگێڕان )وه‌رگیراوه. هاوكات له‌گه‌ڵ نووسینی چه‌ن به‌رهه‌می نوێ، خه‌ریكی خوێندن له به‌شی وه‌رگێڕی زمانی ئینگلیزی له زانسگای ئازاد له باكووری تاران بووه.
له ساڵی 1385 له به‌شی زمانه‌وانی گشتی تا قۆناغی ماسته‌ڕی درێژه‌ی به خوێندن داوه. سادقی هه‌روه‌ها زمانی«په‌هله‌وی» له بونیادی «نه‌یشابوور» ته‌واو كردووه و چه‌ن كتێبی دیكه‌یشی له‌و ساڵانه له چاپداوه.
له‌یلا سادقی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره ئه‌ده‌بییه‌كانی ئێران وه‌ك: همشهری-حیاتی ن‌و- بیدار-كارگزاران-ایران- عدالت-ازاد- كتاب هفته و.. . هتد، هاوكاری كردووه و تا ئێستایش له چه‌ند كۆڕ و ڤێستیواڵی ئه‌ده‌بی له ئێران و چه‌ن وڵاتی بیانی به‌شداری كردووه و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ژنه شاعیره تا ئێستا به چه‌ن زمانی بیانی وه‌ك ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی، عه‌ره‌بی، توركی، سویدی و كوردی وه‌رگێڕدراون.
وه‌رگێڕانی چیرۆك
وه‌رگێڕانی مه‌قال
- ثاضظةي ضيرؤكي ثينةكيؤ بة شيَعر و ثؤستةريَك
- لة سةيارةكانةوة هةتا مرؤظةكان: ليَكدانةوةي شيَعريَكي محةممةد ئازةرم