وه‌رگێڕان له فارسیه‌وه: باوه‌ڕ مه‌عرووفی
دانیشتووم له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌م. پێم ده‌ڵێ زه‌حمه‌ت نه‌بێ په‌رداخێك ئاو. هه‌ڵده‌ستمه سه‌ر پێ و لیوانێك ده‌ست ده‌ده‌مێ و چه‌ند له‌ته سه‌هۆڵی تێ‌داوێم و ئاوه‌كه به‌رده‌ده‌مه‌وه و په‌رداخێك ئاو. داده‌نیشمه سه‌ر كورسیه‌كه‌م و به‌ره‌و پێشه‌وه، بۆ به‌رامبه‌رم ده‌ڕوانم. ده‌ڵێ زه‌حمه‌ت نه‌بێ ده‌سڕه‌یه‌ك. هه‌ڵده‌ستم و قودووی كلینیكسه‌كه ده‌هێنم و دایده‌نێمه سه‌ر مێزه‌كه، به‌رامبه‌ری ئه‌و. ده‌ڵێ: ئیشتیات له میوه نیه؟ هه‌ڵده‌ستم و درگای یه‌خچاڵه‌كه ده‌كه‌مه‌وه و چه‌ند دانه سێوی گه‌وره له‌وانه وا دایكم ده‌ڵێ بۆ میوانن، چه‌ند پرته‌قاڵی تامسۆن و نارنگیی كفڵی پاكستانی و كیویی زه‌لام ده‌ست ده‌ده‌مێ و ئاویان پێ‌داده‌كه‌م و ده‌یانخه‌مه سه‌ر پێشخۆریه‌ك و له بان مێزه‌كه دایانده‌نێم. بۆ خۆم و خۆی. ده‌ڵێ نێرگه‌له. بێ‌زه‌حمه‌ت. هه‌ڵده‌ستم و قاپی ئه‌سپه‌نده‌ره‌كه ده‌خه‌مه سه‌ر ئاور و ئینجا ئاوی نێرگه‌له‌كه ده‌گۆڕم و تووتنه كۆنه‌كان فڕێ ده‌ده‌م و گرمۆڵه‌یه‌ك تووتنی تازه له كه‌له‌ی نێرگه‌له‌كه داوێم و جغجغه‌یه‌كی بۆ ده‌دڕێنم و ده‌یخه‌مه بانی و به چنگاڵێك كون‌كونی ده‌كه‌م و ئینجا نێرگه‌له‌كه ده‌خه‌مه سه‌ر كه‌شه‌فێك و كه‌شه‌فه‌كه‌ش له‌سه‌ر مێزه‌كه و چاوه‌ڕێ ده‌بم تا ڕه‌ژیه‌كان گه‌ش ببنه‌وه. ده‌ڵێ لاكی قامكت بۆ وا تاریكن؟ ئه‌و ڕه‌نگه‌م پێ ناحه‌زه. ڕه‌نگی ڕوون باشتر نیه؟ ئه‌سید ئه‌ستۆنه‌كه ده‌ست ده‌ده‌مێ و به لۆكه‌یه‌ك لاكه‌كانم ده‌سڕمه‌وه و لاكی چێره‌یی له نینۆكم ده‌ده‌م. ده‌ڵێ چاوت له ڕه‌ژیه‌كان هه‌یه؟ هه‌ڵده‌ستمه سه‌ر پێ و ڕه‌ژیه‌كان ده‌هێنم و له‌سه‌ر نێرگه‌له‌كه‌یان داده‌نێم و ده‌ست پێ‌ده‌كا به كێشانی. بیر له‌و دووكه‌ڵه‌ی له زاریه‌وه دێته ده‌رێ ده‌كه‌مه‌وه. ده‌ڵێ بۆ له فكردای؟ هه‌موو گیانم دووكه‌ڵ ده‌یگرێ. لێم ده‌پرسێ كام ڕه‌نگت پێ جوانه؟ له بیرم نیه. شایه‌د چێره‌یی، ده‌ڵێ تی‌ڤیه‌كه هه‌ڵ كه. ده‌ڵێ: شان و پیلم دێشێ. هه‌نیشكت ده‌خه‌یه سه‌ر ماسوولكه‌كانی شانم؟ ده‌ڵێ: قاوه‌مان هه‌یه؟ ده‌ڵێ: بۆ شام چت لێ‌ناوه؟ ده‌ڵێ: نووشابه! ده‌ڵێ: باڵنجێكم بۆ ده‌هێنی هه‌ر وا كه چاو له تۆپێن ده‌كه‌م، درێژ ببم. ده‌ڵێ: بۆ وا بێ‌حه‌وسه‌له‌ی؟ بۆ پێ‌ناكه‌نی؟ ده‌ستی ده‌خاته ژێر چه‌نێم و پێ‌ده‌كه‌نێ. ده‌ڵێ: بنووین؟ ده‌ڵێ: شه‌و شاد. ده‌ڵێ ... :